(libcom.org) سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری به‌گژاچونه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و به‌رپه‌رچدانه‌وه و جه‌نگ کردنن بۆ باشکردن و چاککردنی ژیانیان، ژیانی کۆمۆنیتیهکهیان و هه‌لومه‌رجی کارکردنیان. ئێمه وه‌کو خه‌ڵکه ئاساییه‌که، دەمانەوێت لە لێدوان و مشتومڕکردنی سه‌رکه‌وتنه‌کان و تێکشکانەکانی ڕابوردوو و وانه‌وه‌رگرتن لێیانەوە فێربین و ستراتیجیگەلێك بۆ زیادکردن هێز بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ژیانمان و کۆنترۆڵی ژیانمان دەستەبەربکەین.
گیروگرفته‌که
هه‌موو ڕۆژێک لە خەو ڕادەبین و به‌ره‌و کار بەڕێ ده‌که‌وین، فه‌رمان له به‌ڕێوه‌به‌رێکه‌وه وه‌رده‌گرین. هه‌ر که ده‌ست به کار ده‌که‌ین، تاکو ده‌چینه‌وه ماڵه‌وه تەواوی ڕۆژ خولەك ده‌ژمێرین، تاکو کۆتایی هەفتە ڕۆژه‌کان ده‌ژمێرین، تاکو ده‌گه‌ینه پشووی سالانەی داهاتوو، هه‌فته و مانگ دەژمێرین، خۆزگە بە تێپەڕبوونی تەمەنمان دەخوازین و بەڕێی دەکەین. یاخود له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه، که کارمان بۆ په‌یدا ناکرێت ، بۆیه ده‌بێت به‌ره‌و بیمه‌کان ڕێ بگرینەبەر. خەمی دانی لیستی خەرجەکان ( کاره‌با، ئاو، ته‌له‌فۆن و گاز و زۆرێکی تر) و کرێی خانوومان لێدەنیشێت و لە کۆتایی هەموو مانگێکیشدا بالانسی هەژماری بانکه‌کانمان هه‌ر وه‌کو جاران دەبینین (هیچی نه‌چووەته سه‌ر). ئەگەر ڕۆژێك توانانی ئەوەمان هەبێت شتێك بۆ دەستپێکردنی خێزانیمان بخەینە لاوە، ئەوا سەرمان سووڕدەمێنێت و دەکەوینە ئەو خەیاڵەوە ڕه‌نگه سالێکی تر بتوانین. لە بارەی جه‌نگه‌که‌ی ئه‌م دواییه، که میری بڕیاری دەستپێکردنی دا، توڕە دەبین و ئەوان دیسانه‌وه پشتگوێمان دەخەنەوە. ته‌ماشای دوایین هه‌واڵه‌کان له‌مه‌ر گۆڕانی کەش دەکەین، به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه ده‌ڵێین بڵێی منداڵه‌کانمان داهاتویان هه‌بێت.
گرفته‌که لەوەدایە، که هه‌موو ڕۆژێك دنیایه‌ك دروستدەکەین، که خزمه‌تی پێویستیه‌کانمان ناکات و له ژێر کۆنترۆڵی خۆماندا نییه. ئێمه مرۆڤ نین، ئێمه سه‌رچاوه‌ی مرۆڤین، ئەو ماشێنانه وەردەچەرخێنین، که ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌یه: قازانج. کەڵەکەکردنی بێبڕانەوەی قازانج، بە کارێکی نەخوازراوەوە دەمانبەستێتەوە، یا تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌رده‌کرێین، چاوەڕوان دەمێنینەوە. مانگانە لە دەڵەڕاوکێی کرێخانوو یا دانەوەی قەرزی خانووبەرەدا راماندەگرێت، لە کاتێکدا که خانووەکانمان دەمێکە دروستکراون و پاره‌که‌یان دراوه. گۆی زەوی لەبەردەم تێکدانی ئاوهەوا و وێرانی ژینگە و خۆچاکنیشاندانی سەرانی جیهاندا راگرتووە.
له‌م جیهانه‌دا هه‌موو شتێك نرخی خۆی هه‌یه. ڕۆژانە شتی زیاتر دێته بازاڕه‌وه. چه‌رخێك لهمهوپێش ئوتۆمبێل بوو، لە ئه‌مڕۆداDNA و کەشی زەوی نرخیان له‌سه‌ر دانراوه. ئه‌و شتانه‌ش ئێمه زیاتر چیژیان لێده‌بینین – هاوەڵێتی و خۆشه‌ویستی و گه‌مه- بیرۆکەی نرخ لهسهردانانیان نابەجێ یا بێکەڵکە. بیرۆکەکان لە کەڵکمان دەخەن، چونکه بازاڕ لەسەر ئەو بنچینانە، کە ئێمە بەکاری دەبەین، کار ناکات. وێڕای زۆری خواردن، 'هێزی بازاڕ' له‌م جیهانه‌دا سه‌دان ملوێن کەس لە برسیەتیدا ڕادەگرێت. ملیۆنان کەس له ده‌رمانی ئایدز بێبەشن، له کاتێکدا که کۆمپانیا دهرمانسازەکان نیوه‌ی بوجەکهیان له دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و بەرێوەبەرایەتیدا خەرج دەکەن. بازاڕ پێویستییه‌کانی مرۆڤ ناناسێت، هەتا ئەوکاتەی کە به پاره‌ی کاش دەکڕدرێن. ته‌نها ڕێگاش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارەی کاش، هەر کارکردنه بۆ خاوەنکارەکان یا داواکردنی بیمه‌کان. لە کارکردنیشدا بۆ پاره، جه‌سته و هۆشمان وەك کاڵا ده‌چێته بازاڕه‌وه تاکو کڕین و فرۆشرتنی پێوە بکرێت.
کاتێك که کار ده‌که‌ین، زۆر شت دروست ده‌که‌ین، ئەوەی کە له بازاڕدا دەتوانرێت بفرۆشرێت. به‌ڵام ئێمە پاره‌ی ته‌واوی ئەو شتەی که دروستی ده‌که‌ین، وەرناگرین، ئەگینا هیچ شتێك وه‌کو قازانج بۆ( خاوەنکارەکان) نامێنێتەوە. ئەگه‌ر کۆمپانیاکه قازانجی تەواوی دەستنەکەوێت، ئەوا داده‌خرێت و ئێمه‌ش لەسەر کار دەردەکرێین و سه‌رمایه‌که‌ش له شوێنێکی تر ده‌خرێته گه‌ڕ. به‌رژه‌وه‌ندی خاوەنکارەکان هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نییه. گرفتی بازاڕ ئه‌وه نییه، که نرخەکان به‌رزن یا بازاڕ نوقسانی هه‌یه. گیروگرفته‌که ئه‌وه‌ش نییه، که یاسا و ڕێساکان زۆرن یا که‌م. گرفته‌که لەوەدایە کە هه‌موو شتێك نرخی له‌سه‌ره. له جیهانی بازاڕدا مرۆڤ ته‌نیا کاتێك داهاتووی دەوێت، ئەگه‌ر ئەوەندە ده‌وڵه‌مه‌ند بێت بیانپارێزێت. گشت میرییه‌کانی دونیا کار بۆ ڕاگرتن (پاراستنی) ئەو پلەبەندییە دەکەن، هه‌ندێك جار به گێزەری دێمۆکراسی و خۆشگوزەرانی، هەندێك جاریش گۆچانی دیکتاتۆری و خۆشگوزەرانی. ئەمە دونیای ئێمە نییە.
هه‌موو ڕۆژێك، خه‌ڵکه ئاساییه‌که بەرگری دەکەن، کرێکاران خۆیان رێکده‌خه‌ن، مانده‌گرن، دەستبەسەردادەگرتن و هەڵدەچوون، له جیهانێکی نامرۆڤانەدا بۆ پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ڕادەوەستنەوە. ئه‌م سایته بۆ ئه‌وانه‌یه. بۆ تۆ و بۆ ئێمه. ئه‌وانه‌مان، که بێجگه له هێزی بازومان، هیچیان نییه بیفرۆشن، بێجگه له کۆتوبەندی دەستانمان هیچ له ده‌ستناده‌ن. ئه‌وانه‌مان که له‌م جیهانه وزه پڕوکێنه‌دا ده‌ژین و وەك خوێنمژراوان ڕەق هەڵهاتووین. له کاتێکدا که لە پێناو خواستەکانمان رادەبین، هاوار بۆ دونیایه‌کی جیاوازتر ده‌که‌ین، دونیایه‌ك که له‌سه‌ر بنەمای " لە هه‌ر که‌سێك به پێی توانای خۆی و بۆ هه‌ر که‌سێك به‌پێی پێدویستی" بنیاتنرابێت ، دونیای ئازادی و کۆمەڵگەی کۆمونیزمی ئازادیخواز.
ئایدیاکان
ناوی libcom کورتکراوه‌ی " کۆمونیزمی ئازادیخواز"ە، ئایدیایەکی ڕامیاریی که ئێمه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه. کۆمونیزمی ئازادیخواز، دەربڕینی رامیارییانەی سەرەتاکانی ئێستا و ڕابوردووی هاریکاری و هاوپشتییە لە کۆمه‌ڵگەی مرۆیی‌دا. لە سەراپای کۆمەڵگەکاندا دەتوانرێت ڕەوتەکانی هاریکاری بەرامبەرانە بەدی بکرێن. له نموونە بچووکەکانی ژیانی ڕۆژانەی وەکو ڕێکخستنی کۆمەلایەتی ژەمەخواردنێك یا یارمەتیدانی نەناسێك لە سەرخستن و داگرتنی کۆڵەکەیدا لە پێپلیکانەیەکدا. هەروەها دەتوانن خۆیان لە ڕێی ئاشکراترەوە بخەنەڕوو، وەك ئەوەی کە گروپێك له کرێکاران بۆ هاوکاریکردن له‌تەك گروپێکی تر، وەك ئەوەی کە کرێکارانی بارهەڵگری BA baggage بۆ ئاشپەزانی Gate Gourmet catering staff له ساڵی 2005 دا کردیان. هه‌روه‌ها ده‌توانن بته‌قنه‌وه و ببنه هێزێکی بەرجەستە له کۆهمهڵگەدا وه‌کو ئەوەی لە ڕووداوەکانی سەرتاسەری ئەرژەنتین لە ساڵی ٢٠٠١، ئەمڕۆ لە یۆنان، لە کوانجو، کۆریای باشوور ساڵی ١٩٨٠، پورتوگال ١٩٧٤، فه‌ره‌نسا ١٩٦٨، ههنگاریا١٩٥٦، ئیسپانیا ١٩٣٦ ، ڕوسیا١٩١٧ و پاریس ١٨٧١، ڕوویدا.
ئێمه لە پلەی یەکەمدا خۆمان به به‌شێك له ئاراستەی هاوپشتی و هاریکاری و خەباتی کرێکاران به درێژایی مێژوو ده‌زانین، ئیدی چ ئه‌وان خاوه‌نی خۆهوشیاری کۆمۆنیستی ئازادیخوازانە بووبن (وه‌کو ئه‌وه‌ی که له شۆڕشی ئیسپانیادا بوو) یا نا. هه‌روه‌ها ئێمه لە ژێر کارایی لە هه‌ندێك ڕێسای دیاریکراوی تیئۆری و کردەیی ( وه‌کو ئه‌نارکۆ-کۆمۆنیزم ، ئەنارکۆ-سەندیکالیزم، چه‌پی رادیکاڵ، کۆمۆنیزمی چه‌پ، مارکسیزمی ئازادیخواز، کۆمۆنیزمی ئەنجومەنی (سۆڤیەتیی) و هیتریش)داین. ئێمه سۆزداریمان له‌تەك نووسه‌ران و ڕێکراوانێكی وەك کارل مارکس، مۆریس برنتن، بڵاوکراوەی Wildcat لە ئا‌ڵمانیا، فیدراسیۆنی ئەنارکیستی، فیدراسیۆنی هاوپشتی، prole.info ، بڵاوکراوەی ڕابوون Aufheben، هاوپشتی، ڕووداوگەراکان the situationists، هەروەها CNT ی ئیسپانیا و هیتریش.
وێرای ئەوەی، کە ئێمه بوارتەسکی په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م ئایدیایانه و شێوەکانی ڕێکخراوبوون له کۆمه‌ڵگەی هاوچەرخدا دەردەکەین. ئێمه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و ئاڵوگؤڕکردنی په‌یوه‌ندییە کۆمه‌ڵایه‌تییەکان هەر لێره‌دا و لە ئیستادا له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و باشترکردنی بارودۆخمان و پاراستنی گۆی زەوی، پێداگری دەکەین، له کاتێکدا کە هێشتا له هه‌ڵە و سه‌رکه‌وتنی ئایدیا و بزووتنەوە ڕابوردووەکانی چینی کرێکارەوە، فێر ده‌بین.
سایته‌که
ئه‌م سایته هه‌واڵ و توێژینەوەی خەباتی کرێکاران، مـشتومڕی جۆراوجۆر، کەشکۆڵی هەردەم پەرەسێنی زیاتر له 10.000 وتار بە بەشداری زیاتر لە 10.000 بەکاربەر، لە بابەتی مێژوویەوە بگرە تا ژیاننامە و دەقی تیئۆریكی، پەرتووك و نامیلکەی تەواو لە خۆ دەگرێت. لە ساڵانی رابوردوودا لە چەندین کەشکۆڵی ئۆنلاینی تردا بەشداریمان کردووە و لە پاڵ ئەوانەشدا سه‌دان تێکستی نووسراو یا سکانکراو لەلایەن خۆمانەوە یا بۆمان ئامادەکراوە. ئێمه به ته‌واوی له یەکێتییەکان و پارته ڕامیارییەکان سه‌ربه‌خۆین؛ سایته‌که له‌لایه‌ن سەرپەرشتیگەرانی خۆبەخش و کۆمەکی بەکاربەرانەوە پشتیوانی دەکرێت.
ئەگەر پێتوایە لەتەك ئێمەدا هاورایت، بۆچی خۆت ناونووس ناکەی و بەشداری بکەیت؟
:
Comments